بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆشکی سپی، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن بە سەرۆکایەتی سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکاف، نوێنەری تایبەتی ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەسقەت، پێزانینی خۆی بۆ وڵاتی عومان دەربڕی.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی شەممە بە کاتی ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاند: ستیڤ ویتکاف لەمیانی دیدارەکەدا جەختی بۆ دکتۆر عێراقچی کردەوە کە ئەرکێکی لە دۆناڵد ترامپەوە هەیە بۆ "چارەسەرکردنی، ئەگەر بتوانرێت، ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئەمریکا لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە".
Your Comment